تەکنەلۆجیای ڕاداری مۆدێرن

خوای گەورە لە سورەتی '' سبا '' ئایەتی '' ١٠ ''
دەفەرموێت : وَلَقَدْ
آتَيْنَا دَاوُودَ مِنَّا فَضْلًا يَا جِبَالُ أَوِّبِي مَعَهُ وَالطَّيْرَ
وَأَلَنَّا لَهُ الْحَدِيدَ .
هەروەها لە سورەتی ''
الانبیاء '' ئایەتی '' ٧٩ '' دەفەرموێت : فَفَهَّمْنَاهَا سُلَيْمَانَ وَكُلًّا آتَيْنَا
حُكْمًا وَعِلْمًا وَسَخَّرْنَا مَعَ دَاوُودَ الْجِبَالَ يُسَبِّحْنَ وَالطَّيْرَ
وَكُنَّا فَاعِلِينَ .
هەروەها لە سورەتی '' ص
'' ئایەتی '' ٣٦ '' خوای گەورە دەفەرموێت : فَسَخَّرْنَا لَهُ الرِّيحَ تَجْرِي بِأَمْرِهِ
رُخَاءً حَيْثُ أَصَابَ .
ئەم ئایەتانەی سەرەوە
ئاماژە بە توانایەک دەکەن کە خودای گەورە بەخشیوێتی بە هەردوو پێغەمبەر ( داود ) و
( سولەیمان ) کە ئەویش توانا و هونەری زانینە ، کە ئەمەش لەم سەردەمەدا بە
تەکنەلۆجیای ڕادار ئاماژەی پێ دەکرێت ، کە لە ڕێی شەپۆلە ئەلکترۆنییەکانەوە کار
دەکەن ، ووشەی ( اوبی ) لە ئایەتی ١٠ــی سورەتی '' سبا '' لە چەمکی ئینگلیزدا بە
واتای ( Echoing ) دێت و بەواتای ،
گێرانەوەی چەند جارەی دەنگ دێت '' The Return or
reiteration of sound ، کە ئەمەش یەکێکە لە خاڵە دامەزراوەکانی
تەکنەلۆجیای ڕادار .
با پێناسەیەکی ڕادار
بکەین ، ڕادار ئامێرێکی دەستنیشانکەرە کە بەکاردێت بۆ دەستنیشان کردنی شوێنەکان ،
خێرای و ئاڕاستەی مۆبایل و هەر هامانجێکی نەجوڵاوی دیکە دیاری دەکات ، هەروەها بە
شەپۆلە مایکرۆییەکان کار دەکات ، هەروەها سیستمەی کارکردنی ڕاداریش بریتییە لە
گەڕانەوەی دەنگی ، بۆ نموونە کەسێک لە ئەشکەوتێک یان دارستانێکدا هاوار دەکات ،
ئێمە گوێمان لەو دەنگە دەبێ کە دەگەڕێتەوە بۆ کەسی هاوارکەر ، و ئەگەر خێرای
ڕۆشتنی دەنگەکە لە هەوادا بزانین ، ئێمە دەتوانین درێژ و شوێنی ئەو ئامانجەی
دەنگەکەی لێوە هاتووە ئەژمێر بکەین .شەپۆلە موگناتیسییەکان
بەشێوەیەکی زۆر بەکاردێن لە سیستمی ڕاداردا لەو شێوە و ڕیگایەنەش ، سیگناڵەکان
لەگەڵ فرێکوێنسی شەپۆلە مایکرۆییەکان ئەچن بەرەو ڕووی ئەو ئامانجە کە دەمانەوێت
دیاری بکەیت و پاشا ئەوەی لە ئامانجەکە دەدات دەگەڕێتەوە بۆ دیاریکردنی شوێنی
ئامانجەکە ، و ئەم شێوازی کارەش لە سیستمی
ڕاداردا ناو دەبرێ بە Echo ، ڕادارەکان ئەم Echo بەکاردێنن تاکو دووری و
شوێنی ئامانجەکەیان بدۆزنەوە لەڕێگەی '' ڕیفلێکشن '' گەڕانەوە .
هەروەها شەپۆل و سیگناڵە
موگناتیسییەکان لەبواری ڕادیۆی و تەلەفزیۆنی بەکاردێن ، هەروەها چاوی مرۆڤیش
بەشێوەیەک لە ڕادار دەچی بەڵام لەرە لەر واتە فرێکوێنسییەکەیان جیاوازە ، بەڵام بە
شێوەیەکی گشتی ڕادار ووزەی گەڕاوە کە بە Echo
ناودەبرێ بەکاردێنێن تاکو بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ شوێنی ئامانجەکە دیاری بکەن .
با بزانین چۆن ڕادارەکان
وێنەیەکمان یاخود نەخشەیەکمان پیشان دەدەن :دوای ئەوە بە سیستمی Echo شەپۆلەکان ڕیفلێکت بوون گەڕانەوە بەشێوەیەکی ژمارەیی لەسەر
ڕیسیڤەری ڕادارەکان دەردەکەوێت هەروەها بە داتایەک تۆمار دەکرێ ، لە کۆتدایدا ئەم
داتایە دەگۆڕێ و کۆنڤێرت ئەبێ بۆ شێوازی وێنەی ‘’ Image “دیسان ئەگەر سەرنج
بدەینەوە ئایەتی ١٠ــی سورەتی '' سبا '' و ووشەی '' النا '' واتە ئاسنمان نەرم کرد
، دیسان ئەمەش ئیعجازێکی دیکەی ئەم ئایەتەیە لە بواری ڕاداردا ، لەبەر ئەوەی
دەتوانرێ ئاسن نەرم بکرێتەوە بەڵام لە ڕووی فیزیکی و جەستیەوە ئەمە ئەستەمە ، ئەم
جۆرەی ئاسن کە نەرم دەکرێتەوە پێی دەگووترێ '' Soft Magnetic Iron '' واتە ئاسنی موگناتیسی
نەرم ، کە تایبەتمەندی موگناتیسی تێدایە و لە سیستمی ڕادار و تەکنەلۆجی سێتەلایتدا
بەکاردێت ، ئەم جۆرە ئاسنە بەکاردێت لەم بوارانەدا لەبەر ئەوەی شێوازێکی موگناتیسی
بەهێزە و دەتوانرێ دابخرێت و بکرێتەوە هەر کاتێ وویسترا .
ئەگەر سەرنج بدەین لە
ئایەتی ٣٦ــی سورەتی '' ص '' کە باسی لە پێغەمەر سولەیمان دەکات و خوای گەورە
دەفەرموێت : با مان نارد تاوەکو لە ژێر فەرمانەکانی سولەیماندا بێ .ئەمە نیشانەیەکە بۆ
شەپۆلە موگناتیسییەکان ، کە ڕێنیشاندەرە هاوشێوەی شەپۆلە موگناتیسییەکانی ئێستا کە
لە بواری ڕاداردا بەکاردێت .
لە ڕۆژانی ئەمڕۆدا
ڕادارەکان بۆ پشکنینی زەوی بەکاردێت لەهەموو کاتەکاندا و داهێنانەکان و دیاریکردنی
بەشەکانی زەوی ، هەروەها بەشە فیزیایەکانی وەک چیا و زەریا و دەریاکان و هەروەها
ئەو ناوچانەی دروستکراوی دەستی مرۆڤن وەک ، خانووەکان و پرد و ئۆتۆمبێل ، هەڵبەت
ئەمەش بە بەکارهێنانی کەرەستە و ماتریاڵ و تەکنەلۆجیای پێشکەوتوو هەڵبەت قورئانی
پیرۆز پێش ١٤٠٠ ساڵ لەلایەن ئەو زاتەی کە دروستی کردوین و ئەمانژیەنێت .
خوای گەورە لەهەموومان
زاناترە .....
سەرچاوەکان :
http://rst.gsfc.nasa.gov/Sect8/Sect8_1.html
http://tr.wikipedia.org/wiki/Radar
http://tpub.com/neets/book11/46.htm
http://southport.jpl.nasa.gov/cdrom/sirced03/cdrom/DOCUMENT/
HTML/TEACHERS/MODULE02/MOD2SECB.HTM
HTML/TEACHERS/MODULE02/MOD2SECB.HTM
http://physics.bu.edu/~duffy/PY106/MagMaterials.html
سەرچاوەی وەرگێڕان :
http://www.miraclesofthequran.com/scientific_109.html