ماڵپەڕی زانستەکان و تەندروستی


خوای گەورە لە سورەتی '' سبا '' ئایەتی '' ١٠ '' دەفەرموێت : وَلَقَدْ آتَيْنَا دَاوُودَ مِنَّا فَضْلًا يَا جِبَالُ أَوِّبِي مَعَهُ وَالطَّيْرَ وَأَلَنَّا لَهُ الْحَدِيدَ .
هەروەها لە سورەتی '' الانبیاء '' ئایەتی '' ٧٩ '' دەفەرموێت : فَفَهَّمْنَاهَا سُلَيْمَانَ وَكُلًّا آتَيْنَا حُكْمًا وَعِلْمًا وَسَخَّرْنَا مَعَ دَاوُودَ الْجِبَالَ يُسَبِّحْنَ وَالطَّيْرَ وَكُنَّا فَاعِلِينَ .
هەروەها لە سورەتی '' ص '' ئایەتی '' ٣٦ '' خوای گەورە دەفەرموێت : فَسَخَّرْنَا لَهُ الرِّيحَ تَجْرِي بِأَمْرِهِ رُخَاءً حَيْثُ أَصَابَ .
ئەم ئایەتانەی سەرەوە ئاماژە بە توانایەک دەکەن کە خودای گەورە بەخشیوێتی بە هەردوو پێغەمبەر ( داود ) و ( سولەیمان ) کە ئەویش توانا و هونەری زانینە ، کە ئەمەش لەم سەردەمەدا بە تەکنەلۆجیای ڕادار ئاماژەی پێ دەکرێت ، کە لە ڕێی شەپۆلە ئەلکترۆنییەکانەوە کار دەکەن ، ووشەی ( اوبی ) لە ئایەتی ١٠ــی سورەتی '' سبا '' لە چەمکی ئینگلیزدا بە واتای ( Echoing  ) دێت و بەواتای ، گێرانەوەی چەند جارەی دەنگ دێت '' The Return or reiteration of sound  ، کە ئەمەش یەکێکە لە خاڵە دامەزراوەکانی تەکنەلۆجیای ڕادار .
با پێناسەیەکی ڕادار بکەین ، ڕادار ئامێرێکی دەستنیشانکەرە کە بەکاردێت بۆ دەستنیشان کردنی شوێنەکان ، خێرای و ئاڕاستەی مۆبایل و هەر هامانجێکی نەجوڵاوی دیکە دیاری دەکات ، هەروەها بە شەپۆلە مایکرۆییەکان کار دەکات ، هەروەها سیستمەی کارکردنی ڕاداریش بریتییە لە گەڕانەوەی دەنگی ، بۆ نموونە کەسێک لە ئەشکەوتێک یان دارستانێکدا هاوار دەکات ، ئێمە گوێمان لەو دەنگە دەبێ کە دەگەڕێتەوە بۆ کەسی هاوارکەر ، و ئەگەر خێرای ڕۆشتنی دەنگەکە لە هەوادا بزانین ، ئێمە دەتوانین درێژ و شوێنی ئەو ئامانجەی دەنگەکەی لێوە هاتووە ئەژمێر بکەین .شەپۆلە موگناتیسییەکان بەشێوەیەکی زۆر بەکاردێن لە سیستمی ڕاداردا لەو شێوە و ڕیگایەنەش   ، سیگناڵەکان لەگەڵ فرێکوێنسی شەپۆلە مایکرۆییەکان ئەچن بەرەو ڕووی ئەو ئامانجە کە دەمانەوێت دیاری بکەیت و پاشا ئەوەی لە ئامانجەکە دەدات دەگەڕێتەوە بۆ دیاریکردنی شوێنی ئامانجەکە  ، و ئەم شێوازی کارەش لە سیستمی ڕاداردا ناو دەبرێ بە Echo  ، ڕادارەکان ئەم Echo  بەکاردێنن تاکو دووری و شوێنی ئامانجەکەیان بدۆزنەوە لەڕێگەی '' ڕیفلێکشن '' گەڕانەوە .
هەروەها شەپۆل و سیگناڵە موگناتیسییەکان لەبواری ڕادیۆی و تەلەفزیۆنی بەکاردێن ، هەروەها چاوی مرۆڤیش بەشێوەیەک لە ڕادار دەچی بەڵام لەرە لەر واتە فرێکوێنسییەکەیان جیاوازە ، بەڵام بە شێوەیەکی گشتی ڕادار ووزەی گەڕاوە کە بە Echo ناودەبرێ بەکاردێنێن تاکو بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ شوێنی ئامانجەکە دیاری بکەن .
با بزانین چۆن ڕادارەکان وێنەیەکمان یاخود نەخشەیەکمان پیشان دەدەن :دوای ئەوە بە سیستمی Echo شەپۆلەکان ڕیفلێکت بوون گەڕانەوە بەشێوەیەکی ژمارەیی لەسەر ڕیسیڤەری ڕادارەکان دەردەکەوێت هەروەها بە داتایەک تۆمار دەکرێ ، لە کۆتدایدا ئەم داتایە دەگۆڕێ و کۆنڤێرت ئەبێ بۆ شێوازی وێنەی ‘’ Imageدیسان ئەگەر سەرنج بدەینەوە ئایەتی ١٠ــی سورەتی '' سبا '' و ووشەی '' النا '' واتە ئاسنمان نەرم کرد ، دیسان ئەمەش ئیعجازێکی دیکەی ئەم ئایەتەیە لە بواری ڕاداردا ، لەبەر ئەوەی دەتوانرێ ئاسن نەرم بکرێتەوە بەڵام لە ڕووی فیزیکی و جەستیەوە ئەمە ئەستەمە ، ئەم جۆرەی ئاسن کە نەرم دەکرێتەوە پێی دەگووترێ '' Soft Magnetic Iron  '' واتە ئاسنی موگناتیسی نەرم ، کە تایبەتمەندی موگناتیسی تێدایە و لە سیستمی ڕادار و تەکنەلۆجی سێتەلایتدا بەکاردێت ، ئەم جۆرە ئاسنە بەکاردێت لەم بوارانەدا لەبەر ئەوەی شێوازێکی موگناتیسی بەهێزە و دەتوانرێ دابخرێت و بکرێتەوە هەر کاتێ وویسترا .
ئەگەر سەرنج بدەین لە ئایەتی ٣٦ــی سورەتی '' ص '' کە باسی لە پێغەمەر سولەیمان دەکات و خوای گەورە دەفەرموێت : با مان نارد تاوەکو لە ژێر فەرمانەکانی سولەیماندا بێ .ئەمە نیشانەیەکە بۆ شەپۆلە موگناتیسییەکان ، کە ڕێنیشاندەرە هاوشێوەی شەپۆلە موگناتیسییەکانی ئێستا کە لە بواری ڕاداردا بەکاردێت .
لە ڕۆژانی ئەمڕۆدا ڕادارەکان بۆ پشکنینی زەوی بەکاردێت لەهەموو کاتەکاندا و داهێنانەکان و دیاریکردنی بەشەکانی زەوی ، هەروەها بەشە فیزیایەکانی وەک چیا و زەریا و دەریاکان و هەروەها ئەو ناوچانەی دروستکراوی دەستی مرۆڤن وەک ، خانووەکان و پرد و ئۆتۆمبێل ، هەڵبەت ئەمەش بە بەکارهێنانی کەرەستە و ماتریاڵ و تەکنەلۆجیای پێشکەوتوو هەڵبەت قورئانی پیرۆز پێش ١٤٠٠ ساڵ لەلایەن ئەو زاتەی کە دروستی کردوین و ئەمانژیەنێت .
خوای گەورە لەهەموومان زاناترە .....



سەرچاوەکان :


 http://rst.gsfc.nasa.gov/Sect8/Sect8_1.html
 http://tr.wikipedia.org/wiki/Radar
 http://tpub.com/neets/book11/46.htm
 http://southport.jpl.nasa.gov/cdrom/sirced03/cdrom/DOCUMENT/
HTML/TEACHERS/MODULE02/MOD2SECB.HTM
HTML/TEACHERS/MODULE02/MOD2SECB.HTM
 
http://physics.bu.edu/~duffy/PY106/MagMaterials.html


سەرچاوەی وەرگێڕان :


http://www.miraclesofthequran.com/scientific_109.html

تەکنەلۆجیای ڕاداری مۆدێرن


ستەیشنی A :

______________________________________________________________________________

تیۆرەی کوانتەم میکانیك بەکۆمەڵێك دۆزینەوەی نوێ هاتە ناوەندە زانستیەکان و جیهانی مایکرۆیی ڕوونکردەوە و پێمانی وت چۆن کارلێك ئەکەن لەسەر بنەمایەکی نەزانراو !!
بۆ نموونە بە پێی میکانیكی کلاسیکی ئەگەر ئێمە شەق لە چەند تۆپێکی تێنس بدەین بە ئاراستەی دیوارێكی چیمەنتۆ ئەوا مەحالە هیچ یەکێك لە تۆپەکان ئەم دیوارە کون بکەن و لەو دیوی دیوارەکە بێنە دەرەوە !!
بەڵام کوانتەم میکانیك پێمان ئەڵیت ئەمە ئەستەم نیە بەڵکو بۆی هەیە ئەگەر بەڕێـژەیەکی زۆر کەمیش بێت جارێك لە جارەکان تۆپێك دیوارەکە کون بکات و لەودیو بێتە دەرەوە ! وە هەروەکو ئێمە گومان نابەین و بەئەستەمی ئەزانین لیرەیەك لە قاسەیەکی ئاسنی موحکەم و قفلکراو بێتە دەرەوە ! بەلام کوانتەم میکانیك پێمان ئەڵیت ئەمە ڕێی تێئەچێـت بێتە دەرەوە چونکە کاینـێتیـکی وزە کە لیرەکە هەیەتی هەر چۆنێك بیت ئەوا ناگا بە هێزی بەیەکەوەلکانی دیواری قاسەکە ! وە ئەمەش وائەکات نەتوانێ لێی دەربچیت ، بەڵام کوانتەم میکانیك پێمان ئەڵێت ئەمە بۆی هەیە ڕووبدات ئەگەر بۆ ماوەیەکی درێژ چاوەڕێمان کرد ، نموونەی وەکو ئەم دیاردانە لە ڕووی کلاسیکەوە بە نەبوو یان مستحيل دائەنرێت ، بەڵام لە کوانتەم میکانیك موستەحیل نیە و ڕووئەدات، ئەمەش ناوئەبرێت بە : دیاردەی تونێل [ Tinneling Effect ] .
لە ڕووی زانستیەوە ناکرێ تۆپی تێنس دیوار کون بکات ، وە لە ڕووی زانستیەوە لیرەیەك ناتوانێ قاسەکەی کون بکات ! بەڵام لە ڕووی زانستیەوە؛ ئەلەکتڕۆنە خاوەن وزە کزەکان دەرئەچن لەناو ئەو بلورانەی دیواری تۆکمەیان هەیە، وە پارتیکلەکانی ئەلفای خاوەن وزەی کز دەرەئەچن لە ناو ناوکی گەردیلەکان سەرەڕای بوونی تۆکمەیی لە هێزی کێشکردنی ناوەکی لەسەری ، ئا ئەمەیە کوانتەم میکانیك کەوا ڕێگا ئەدات بە دیاردەی تونێلی زانستی لە جیهانە مایکرۆییەکان ، وە ئەگەر ئەم دیاردانە بوونیان نەبوایە ئەوا بینای ئەلەکترۆنی وردڕێــژ بوونی نەئەبوو کەوا لە نیمچە گەیەنەرەکان ئەچێت، وە دروست کردنی ئامێری گەیاندنی خانەیی بچووك واتە [مۆبایل] مەحــال ئەبوو .
دیاردەی تونێلی لە کوانتەم میکانیك تاکە دیاردە نیە بەڵکو لکانی کوانتەمی [ Quantum Coherence ] ئەمەشیان دیاردەیەکی تری زۆر سەرسوڕهێن و سەیرە ! کەوا لە ئاستی ماکرۆسکۆپی ڕووئەدات، وە لەم دیاردەیەدا [ کۆ ] وەکـــو [ تاك ] هەڵسوکەوت ئەکات، وە تاکیش هێزی کۆی هەیە !! لکانی کوانتەمی بۆ نموونە لە دیاردە لەیزەریەکان دەرئەکەون، ئەمەشیان کاتێك وزەیەکی زۆری فۆتۆنەکان یەکدەگرن بۆ ئەوەی هەمان ئاست و هەمان لەرەلەر و هەمان توێیان هەبێت، وەئەمەش مانای لکانە.
وە دوای ئەمە هەموو فۆتۆنەکان بەیەك جار دەرئەچن بۆ ئەوەی لە گیرەکەی دەربازبێت بە وزەیەکی یەکجار زۆر و زەبەلاح و چەقڕۆ کەوا پێـی ئەڵین گوژمەی لەیزەر [ Laser Beam ] .
شایەنی باسە هاوکێشە بنەرەتیەکانی لەیزەر وەدەستهاتوون لە ساڵانی سیەکانی سەدەی ڕابردوو، بەڵام جێبەجێکردنە زانستیەکەی و دروستکردنی یەکەم لەیزەر لە ساڵانی شەستەکان بوو، وە ئەمڕۆش ئەزانین جێبەجێکردنەکانی لەیزەر سنووری نیە و لە زۆربەی زانست و پیشە و خزمەتگوزاریەکان ڕۆڵـی گرینگی هەیە .
ئینجا لکانی کوانتەمی لە دیاردەیەکی تردا دەرئەکەوێت ناونراوە بە چڕی بۆز-ئاینشتاین [ Bose-Einestein Condensation ] .
وە ئەمەش بریتیە لە کۆبوونەوەی ژمارەیەکی بێ شومار لە پارتیکلەکان لە ئاستی ئەوپەڕی کەمیدا لە وزەی سیستەم ، وە لەکاتی بوونی بڕێكی دیاریکراو لە وزە (یان پلەی گەرمی) ئەم پارتیکلانە هەموویان بەیەکەوە هەڵسوکەوت و کارلێك ئەکەن وەکو یەك جەستە، وە سیفاتەکانی ماددەش ئەگۆڕیت کەوا ئەم پارتیکلانەی لێ پێك هاتووە لە ڕوالەتدا و ئەبێتە سفر لە لکێنەریدا ، وە ئەتوانرێ یەك تۆن لە مادەی چڕکراو بەناو کونی دەرزیەك تێپەڕبیت لە ماوەیەکدا کاتەکەی کەمترە لە بەشێکی زۆر بچوك لە چرکەیەکدا !!!!
ئەم دیاردەیەش جێبەجێ ئەبێت لە لیکوید_هیلیۆم ، شلەکە دابەش ئەبێت بۆ دوو ناوەند، یەکێکیان چڕکراوە بەم شێوە، کەوا خۆی ئەنوێنێ لە هەندێ سیفات ناونراوە بە سیفاتی شلەی سەروو [ Superfluids ] .
وە دووەمیان شلەی هیلیۆمی ئاساییە لەگەڵ لکاندنەکەی خۆی .
هەر لەو سۆنگەیەوە توێژینەوە نوێیەکان ڕوونیان کردەوە بۆی هەیە گەردوون لەسەرەتای بەدیهێنانیدا ئەم دیاردانە روویدابێت لە پلە یەکجار بەرزەکان، کاتێك وزەی بۆشایی چەمێنراو (وزەی کازیمیر) وە ئەمانەش گۆران بۆ پارتیکڵە خاوەن بارستەیەك لەوانەیە ئەوان باپیرەی پارتیکلەکانی ئەو تەنۆلکانە بن کەوا ئێمە ئەیناسین و ئەخوێنین لەمرۆدا یان هێگزەکان Higgs، هێگزەکانیش زانایان زۆر توێژینەوەی لەسەر ئەکەن لە تاقیکردنەوەکانی بەرکەوتەی هاردۆنی گەورە، ڕەنگە ئەم دیاردانە یارمەتیدەر بووبن بۆ تێگەیشتن لە بار و دۆخەکانی ماددە و وزە بەتایبەت لە بارەکانی قۆناغی سەرەتای دروستبوونی گەردوون .
زۆربەمان هەڵە تێگەیشتووین لە کوانتەم میکانیك ! واتە وائەزانین کوانتەم میکانیك تەنها لەسەر جیهانی مایکرۆسکۆپی جێبەجێ ئەبێت، لە کاتێکدا میکانیکی کلاسیکی لەسەر جیهانە مایکرۆسکۆپیەکان جێبەجێ ئەبن.
ڕاستیەکە ئەوەیە کوانتەم میکانیك لەسەر هەموو سیستەمەکان جێبەجێ ئەبیت، بەڵام لەکاتی جێبەجێکردنی لەسەر جیهانی مایکرۆسکۆپی هەمان دەرەنجام دەرئەچێت کەوا لە میکانیکی کلاسیکی دەرئەچوو .
لەکاتێکدا میکانیکی کلاسیکی هەرەس دێنێت ئەگەر جێبەجێ کرا لەسەر جیهانی بینراو، وە کوانتەم میکانیك گشتگیرانەتر و ڕاستترە، میکانیکی کلاسیکی بارێکە لە بارەکانی کوانتەم میکانیك کەوا دەرەنجامەکانی وەدەست دێن کاتێك کردارەکە لەناو سنووری سیستەمەکە بێت
.




M ستەیشنی A :

__________________________________________________________________________


لە سیەتیەشنی A واتە (کوانتەم میکانیك) ئەوە فێربووین کەوا ئەگەر کاتی زۆر چاوەڕوان کرا یان کردارێك زۆر دووبارە کرایەوە ئەوا بۆی هەیە لە یاسا سروشتییە کلاسیکیەکەی خۆی دەربچێت، ئایا قوڕئانی پیرۆز ئاماژەی بەمە داوە ؟ بێگومان بەڵـێ 
- خوای گەورە ئەفەرموێت :


{{ قَالُوا حَرِّقُوهُ وَانْصُرُوا آَلِهَتَكُمْ إِنْ كُنْتُمْ فَاعِلِينَ * قُلْنَا يَا نَارُ كُونِي بَرْدًا وَسَلَامًا عَلَى إِبْرَاهِيمَ }} سورة الأنبياء – 68 , 69


واتە : ( گەلەکەی پێغەمبەر ئیبراهیم وتیان ئەو کوڕە بسوتێنن و خوداکانی خۆتان سەربخەن ، خوای پەروەردگاریش بە ئاگری فەرموو سارد و سەلامەت بە لەسەر ئیبراهیم )


کەواتە ئاگر لەسەردەمی ئادەم و حەوا خەڵکی ئەسوتاند و سوتێنەر بوو، وە پێش ئادەمیش هەر وابوو ، دوای ئادەمیش هەر وابوو، ئەمڕۆش هەر وایە ، 100 ساڵی تریش بڕوات هەر وایە و خەڵك ئەسوتێنێت و سووتێنەرە، بەڵام کوانتەم میکانیك پێمان ئەڵێت بۆی هەیە جارێك لە جارەکان ئاگر نــەســوتێنێ !! سبحان الله یەکێك لەو جارانە ئەوە بوو کەوا پێغەمبەر ئیبراهیمی نــەسووتاند (سەلامی خوای لێبێت) .. سبحان الله !!

- هەروەها خوای گەورە فەرموویەتی :


: {{ اقْتَرَبَتِ السَّاعَةُ وَانْشَقَّ الْقَمَرُ }} سورة القمر - 1


واتە : ( ڕۆژی دوایی ' قیامەت ' نزیك بوویەوە و مانگ لەت بوو )


کلاسیك میکانیك پێمان ئەڵێت ئەگەر هەر لاسەنگیەك لە solar-system واتە کۆمەڵـەی خۆر ڕوویدا ئەوا ڕەوگە و خولگەی هەسارەکە(ان) ئەگۆڕیت و ئەبێتە هۆی کارەساتی ترسناك ! بۆ نموونە ئەگەر هەسارەی موشتەری لابدەین لە کۆمەلەی خۆر ئەوا درێژی شەو ڕۆژ دەگۆڕیت و هەسارەی نوێ دروست ئەبێت لە کۆمەلەی خۆر، یان بۆ نموونە ئەگەر 900 کیۆمەتر مانگ لە زەوی دوور کەوتەوە ئەوا پلەی گەرمی و هێزی کێش و گۆشەی لاری زەوی گۆڕانی بەسەر دێت لەگەڵ کۆمەڵێك گۆڕانکاری تری چاوەڕوانـنەکراو ! یان بۆ نموونە ئەگەر مانگ دوولەت بوو ئەوا هێزی کێشکردنی زەوی لاسەنگ ئەبێت و شەو ڕۆژ کورت ئەبێتەوە و ژیان ئەکەوێتە ژێر نیشانەی پرسیارەوە !!
بەڵام ..!! بەڵام کوانتەم میکانیك پێمان ئەڵێت بۆی هەیە جارێ لە جارەکان مانگ دوولەت بێت و هیچ گۆڕانکاریەکیش ڕوونەدات لەسەر زەوی .

سبحان الله !! هەر ئەمەبوو کەوا 1440 ساڵ لەمەوبەر ڕوویدا واتە مانگ دوو لەت بوو بێ ئەوەی زەوی لاسەنگ بێت .. فتبارك الله أحـسن الخالقين .



ستەیشـنی B :

______________________________________________________

سامپڵی پێوانەیی بۆ تەنۆلکە سەرەتاییەکان

______________________________________________________

فیزیازانە تەنۆلکەییەکان بەردەوام بوون لە دۆزینەوەی تەنۆلکەی نوێ لەمیانەی بەریەککەوتنی ئەو تەنۆلکانەی کەوا لە تاقیگەکانی سیرن ئەنجام ئەدرێت لە جنێڤ و بروکهێڤن و ستانفورد و فیرمی لاب لە ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا .
وە لەمیانەی ساڵانی پەنجاکان و شەستەکانی سەدەی ڕابردوو بە پلەبەندی بینای تەنۆلکە سەرەتاییەکان دروستکرا و فیزیازانەکان پێناسیان کرد کەوا چوار جۆری سەرەکی لە هێزی کارەکتەر بوونی هەیە لە گەردووندا ئەوانیش :

1- هێزی ناوەکی بەهێز  2- هێزی ناوەکی لاواز 3- هێزی ئەلەکترۆ موگناتیسی 4- هێزی کـــێـش


ئەوەی زانراوە و چەسپاوە کارلێکەکانی تەنۆلکەکان لەگەڵ یەکتری لەکاتی بەریەککەوتنیان بەدەستدێت لە میانەی 3 هێزەکەی کۆتایی، کەوا هێزی کێش لەزۆربەی کاتدا زۆر لاوازە، وە ئەوەی زانراوە ڕێژەی هێزی کارەبایی لەنیوان پرۆتۆن و ئەلەکترۆن بۆ هێزی کێشکردنی بارستەیی لەنێوانیان =
100,000,000,000, 000,000,000,000, 000,000,000,000, 000,000وە ئەم ژمارەیەش یەکجار گەورەیە ! بۆیە فیزیاییەکان لەجیهانی ئەتۆمیدا جەخت لەم سێ هێزە ئەکەنەوە : ئەلەکترۆموگناتیسی و ناوەکی لاواز و ناوەکی بەهێز .
فیزیازانەکانی تەنۆلکە سەرەتاییەکان ویستیان ساپمڵێکی نموونەیی دابنێن کەوا لێکدانەوەی بنەمای جیهان بکات لەم تەنۆلکە سەرەتاییانە، وە دوای ئەوەی پڕۆتۆنەکان و نیوتڕۆنەکان دۆزرانەوە لە ڕیگای ئەو پرەنسیپڵەی ناونراوە بە [ کوارگ : Quarks ] وە کلاسیفیکەیشنی تەنۆلکە سەرەتاییەکان کراوە بۆ ئەم بەشانە :
-

کوارگەکان / ژمارەیان 6 دانەیە : b , s , d , t , c , u کوارگی بەرزUp و کورارگی نزم Down و کوارگی بنکە Bottom و کوارگی لوتکە و کوارگی فێتنا Charm و کوارگی نامۆ Strange .

-لیبتۆنەکان / ئەوانیش 6 جۆرن :


1- ئەلەکترۆن 2- میۆن 3- تاون 4- نیوترینۆ ئەلەکترۆن 5- نیوترینۆ میۆن 6- نیوترینۆ تاون


تەنۆلکە بەستەرەکان : وە ئەمانەش ناودەبرێن بە [ نێرەر : Massenger ] لەمانە پێك هاتوون :


W± & Z


W± & Z° & فۆتۆن & گلۆن Gluon کەوا بۆندی نیوان کوارگەکانە .


-هێگز Higgs boson : تەنۆلکەیەکی سەرەتاییە وا گومان دەبرێت کە بەرپرسە لە بەرهەمهێنانی بارستەی ماددە ، وە ئاماژەی تەنۆلکە سەرەتاییەکان پێکێنراوە بە شێوەیەکی فەڕمی لە ساڵی 2011 لە [ بەریەککەوتنی هاردۆنی گەورە ] لە تاقیگەی سیرن . 


وە تێبینی ئەکرێت پێهاتەکانی جیهانی ماددی لە تەنۆلکە سەرەتاییەکانەوە بریتیە لە فێرمیۆنەکان خاوەن ئێنیوی نیوەیین ، کەوا لەدوایدا بۆزۆنەکان ئەبنە تەنۆلکەی بەستەر و بنەمای هێزەکانی لەسەر بەدیهێنراوە .
وە ئەمەش شایەنی باس و گرینگی پێدانە و بۆی هەیە نهێنیەکی گرینگی لە کڕۆکی خۆیدا حەشار دابێت لە نهێنیەکانی بەدهێنان و بەرهەمنێنانی گەردوون .
بۆیە فێرمیۆنەکان وێنای فلوتێك ئەکەن جیاوازە لەو فلوتانەی کەوا بۆزۆنەکان بەرهەم دێنن .



M ستەیشنی B :

________________________________________________________________________________


هەروەکو زانیمان لە ستەیشنی B کۆمەڵێك نهێنی و شاراوەی گەردوونی بوونی هەیە و زانایان بەدوایدا ئەگەڕین، بەڵام هەرچەند زانیاری ئەدۆزنەوە دەربارەی گەردوون ئەوکات ئەزانن کەوا هیچیان نەزانیوە لە نهێنیەکانی ئەم گەردوونە سەرسوڕ‌هێن و زەبەلاح و ئاڵۆزە !! سبحان الله خوای گەورە 1440 ساڵ لەمەوبەر فەرموویەتی :


{{ قُلْ أَنْزَلَهُ الَّذِي يَعْلَمُ [ السِّرَّ ] فِي السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ إِنَّهُ كَانَ غَفُورًا رَحِيمًا }} سورة الفرقان - 6


واتە : ( ئەی محمد بڵێ ئەو خودایە قورئانی دابەزاندووە کەوا [نهێنی] ئاسمانەکان و زەوی ئەزانێت، بەڕاستی خودای گەورە لێبوردەی بەبەزەییە )


سبحان الله ! پێغەمبەر دروودی خوای لەسەر بێت پێش 14 سەدە چۆن زانی کۆمەڵێك نهێنی لە ئاسمان و زەویدا بوونی هەیە ؟  [ بۆ زانیاری : زانایان تا ئێستا نزیکەی 9,000,000 جۆری ئاژەڵیان لە زەویدا دۆزیوەتەوە، بەڵام ئەڵێن گومان ئەبەین نزیکەی 150 ملیۆن جۆر هەبن بەلام هێشتا لە قولایی دەریاکان و بورکانەکانن و ئێمە نەماندۆزیوەتەوە ، لەگەڵ کۆمەڵێك نهێنی تری زەوی لە ڕووی مێژوویی و شوێنەوار و شەیپی Space_Time ]


هەروەها خوای گەورە فەرموویەتی :


{{ لَخَلْقُ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ [ أَكْبَرُ ] مِنْ خَلْقِ النَّاسِ وَلَكِنَّ أَكْثَرَ النَّاسِ لَا يَعْلَمُونَ }} سورة غافر - 57


واتە : ( خەلق و بەدیهێنانی ئاسمانەکان و زەوی زۆر [ گەورەتر و گرینگتر و ئاڵۆزترە ] لە خەلقی مرۆڤ، بەڵام زۆربەی خەڵکی نایزانن )


سبحان الله ! بەڕاستی خودای خالق و بەدهێنەر و دیزاینەری کارامە ڕاستی فەرموو، بەڕاستی بەدیهێنان و دیزاینی گەردوون کارێکی زۆر زۆر زۆر ئاڵۆزە، زانایان بەم هەموو تێکنۆڵۆجیا و ئامـێر و دەزگا پێشکەوتووەیان تا ئێستا نەیانتوانیوە لە 20% ی گەردوون تێبگەن ! واتە زیاد لە 80% ی گەردوون هەموو نهێنی سەرسوڕهێنە .. سبحان الله ! 

کوانتەم میکانیك ، جیهانێك لە نوێکاری و ئیعجاز


١ - میکرۆبێک درێژییەکەی '' ٢ '' سم ــە دەبێتە هۆی نەزیف لە خوێنداو هاتنە دەرەوەی لە ڕێی میزەوە ؟ بەلهارزیا

٢ – دەرمانی بە سوود بۆ گرژبوونی سورێنچک چییە ؟ دژە کالیسیۆم

٣ – ئافرەتان یان پیاوان کامیان زیاتر توشی شێرپەنجە دەبن ؟ ئافرەتان



٤ – کاتێ لە یابان مرۆڤ دەگاتە قۆناغی شەش ساڵ چی پێ دەڵێن ؟ کانریکی

٥ – ڕووخسار لە چەند ئێسک پێهاتووە ؟ ٣٢

٦ – کێ دەرمانی " MyXalin " ـی دۆزیەوە ؟ عەلی عاکوم

٧ – ئایا ڕاستە ؟ لە ئاسەوارە لابەلایەکانی کاربینو کوسولن وونکردنی پۆتاسیۆمە ؟ بەڵێ

٨ – یەکێ لەو هۆکارانەی یارمەتی دەرن لە چاکبوونەوەی گەستندا چییە ؟ کەمبوونەوەی کێشە

٩ – بە ماددە بێهۆشکەرەکان دەڵێن چی ؟ ژەهرە سپییەکان 


١٠ – چ زانایەک تیشکی '' ئێکس X
'' ـی دۆزییەوە ؟ فلهزم کونرادلونتگن 

١٠ پرسیار و وەڵامی پزیشکی


پێشەکی :


بەدرێژایی مێژوو بێ بڕوا و کافران هەوڵیانداوە گومان بخەنە دڵی ئاییندارەکان و دژایەتی پێغەمبەران و موسڵمانانییان کردووە و کتابە ئاسمانیەکانییان بە ئەفسانەی پێشینان  ناودەبرد ( قالوا أساطیر الأولین ) بەڵام لەدوای سەدەی نۆزدەهەم زانست هاتە ناو هەموو کایەکانی ژیان و زانایان لە  وردەکاری یەکەی پێکهاتەی بوونیان دەکۆڵیەوە کە بۆیان دەرکەوت تەنەکان هەروا سادە و ساکار نین ، بەڵکو کۆمپلێکسیتی و ئاڵۆزییەکی یەکجار ڕێك و ورد خۆی حەشارداوە لەپشت ئەو جیهانەی کە بەچاوی ئاسایی دەبینرێت ، زانایان بۆیان ڕوونکردینەوە ئەم گەردوونە سەرەتایەکی هەیە و دەبێ کۆتایەکیشی هەبێ ، هەر بۆیە هەموو قەلەم بەدەست و ڕەخنەگرە ئایینیەکان هەوڵ و کۆشـش و ماندوو بوونی هەزاران ساڵیان بەفیـڕۆچوو کە بانگەشەی ئەوەیان ئەکرد ( هیچ خودایەك بوونی نیە و گەردوونیش ئەزەلییە ) .بە پێـی تیۆری Big - Bang نزیکەی13.8,000,000,000  سیانــزە پۆینت هەشت بلیۆن ساڵ لەمەوبەر وزە و ماددە و بۆشایی و کات هاتنە بوون بەهۆی گەورەترین تەقینەوە واتە بیگ بانگ : Big Bangکەئەمەش گەردوونی بەرهەمهێنا و لە توێـی نەبوونەوە هێنایە توێــی بوون . خاڵی دەستپێکی ئەم تەقینەوەیە سفر و هیچـە ؛ واتە بە یەك لەسەر بیلیۆن توان سێی چرکەیەك گەردوون لە توێی نەبوونەوە هاتە توێـی بوون ، شوێنکاری ئەم تەقینەوە مەزنە یان بیگ بانگە تاکو ئەمرۆشی  لەگەڵدا بێت کۆنتـێنانـت و بەردەوامە کە سنوورەکانی گەردوونمان لێ دوور دەخاتەوە بە نزیکەی ناوەندە خێرایی 70 km/s .‌هەروەها لەم دواییەدا زانایان باسی شتێکی تر ئەکەن ئەویش "هۆلۆگرام " ـــە کە هەموو گەردوونی لەسەر بونیاد نراوە و پرەنسیپڵی هەموو ماددەکان لە گەریلەیەکەوە تا ئەگاتە گەلەئەستێرەکان هەموویان لە هۆلۆگرام بەرهەم هاتوون .


هۆلۆگرامی زەبەلاح :

زانای فیزیای فەڕەنسی ئالین ئەسپـێکت [ ALAIN ASPECT ] لە ساڵی 1982 هەڵسا بە تاقیکردنەوەیەك بەڵام زاناکانی فیزیا لەو سەردەمدا گرینگیان نەدا بە تاقیکردنەوەکەی ئەسپـێکت ، کەچی لەم دواییەدا دەرکەوت ڕەنگە ئەم تاقیکردنەوەیە هەموو تێگەیشتنمان بگۆڕیت بۆ بنەماکانی فیزیا و گەردوون و سروشت بۆ هەتا هەتا ،، زانا ئالین و تیمەکەی سەرنجیاندا تەنۆلکەکانی ژێر ئەتۆمی وەکو ئەلەکتڕۆنەکان ئەتوانێت لە [ساتێکدا – moment- واتە کاتێكی یەکجار یەکجار زۆر کەم ] پەیوەندی بکات لەگەڵ ئەلەکتڕۆنەکانی تردا بێ ئەوەی دووری نێوانیان گرینگ بێت ئەگەر 10 مەتر بێت یان90,000,000,000,000,000,000  کیلۆمەتر بێت !! واتە دووری کار ناکاتە سەر کاتی گەیاندنی پەیوەندیەکان لە ئاستی خوار ئەتۆمی !!بەو واتایەی زانیاری زۆر خێراتر لە خێرایی ڕوناکی گەشت ئەکات و ئەگوازرێتەوە بەڵکو خێراییەکەی ساتیە واتە هەر کات ناخایەنێت بۆ ئەوەی زۆرترین دووری ببــڕێــت ! [ ئەم دۆزینەوەیە تەمەنی گەردوون ئەخاتە ژێر پرسیارەوە ]بەڵام ئەمە ئەستەمە!! ئەستەمە واتە مستحيلة بە هەموو پێوەرەکان بەڵکو بەپێــی تێۆرەی ڕێــژەیی گشتی ئاینشتاین ئەستەمە دیواری خێرایی ڕووناکی ببـڕین !


In 1982, at the university of Paris, a research team led by physicist Alain Aspect performed what may turn out to be one of the most important experiments of the 20th century. Aspect and his team discovered that under certain circumstances subatomic particles such as electrons are able to instantaneously communicate with each other regardless of the distance separating them.  The problem with this discovery is that it violates Einstein’s long-held tenet that no communication can travel faster than the speed of light.


HTTP://EN.WIKIPEDIA.ORG/WIKI/ALAIN_ASPECT



زانای فیزیا بازیل هیلی BASIL HILEY لە زانکۆی لەندەن ئەڵێت ئێمە لەدوای توێژینەوە و گەڕانەکانی زانا ئەسپێکت ئەبێت ئامادە بین بۆ کۆمەلێك سوپرایز و هەواڵـی لەناکاوی زۆر گەورە و گرینگ لەبارەی تێــڕوانینمان بۆ حەقیقەت و ڕاستیەکان .


https://www.facebook.com/pages/Prof-Basil-Hiley/148911471833555


 دوای ئەوەی زانای فیزیایی بەناوبانگ دەڤید بۆهم DAVID BOHM کە قوتابی زیرەك و هاوڕێـی دانەبـڕاوی زانا ئاینشتاین بووە و یەکێکە لە بەناوبانگترین زاناکانی کوانتەم میکانیك لە جیهاندا ، جا ئەم زانایە دوای ئەوەی توێژینەوەکانی زانا ئالینی بینی، سەلماندی و گەیشتە ئەو ئەنجامەی لە ڕێگای کوانتەم میکانیك ئەتوانین 100% لەوە دڵنیا بین کەوا ئێمە گەمارۆ درواین بە [[ هۆلۆگرام ]] ێــکی گەردوونی زۆر سەرسوڕهێن و زەبەلاح ؛ هەر لەم سۆنگەیەوە پارتیکڵە ژێر ئەتۆمیەکان ئەتوانن پەیوەندی بەیەکەوە بکەن لە نێوان خۆیاندا بە شێوەیەکی یەکجار خێرا کەوا ساتیە و هیچ کاتی وای ناوێت !!!


A GIGANTIC AND SPLENDIDLY DETAILED HOLOGRAM.


 سۆلاری سیستەم واتە کۆمەڵەی خۆری ئێمە گەمارۆ دراوە بە هۆلۆگرامێکی گەردوونی یەکجار زەبەلاح ..! هەموو گەلەئەستێرەکانی لە ئاسماندایە تەنها هۆلۆگرامێکە و بەس !لەم دواییەدا زانستی نوێ ئەوەی دۆزیەوە قوڵاییەکی یەکجار زیاتر هەبوو لە تـێڕوانیــنمان بۆ ڕاستیەکان بەڵام هەلی گەیشتن بەم ڕاستیانە بۆ مرۆڤایەتی نەڕەخسابوو ! ئەمە وتەی زانا دایڤێد بۆهم ــە - ...!!!


 THERE IS A DEEPER LEVEL OF REALITY WE ARE NOT PRIVY TO


HTTP://EN.WIKIPEDIA.ORG/WIKI/DAVID_BOHM


HTTP://WWW.SPACEANDMOTION.COM/PHYSICS-DAVID-BOHM-HOLOGRAPHIC-UNIVERSE.HTM


 ئینجا لەم دواییەدا زانای فیزیا ڕافائێل بۆزۆ RAPHAEL BOUSSOلە زانکۆی ستانفۆرد هەڵسا بە دانانی بیرۆکە سەرسوڕهێنەکەی کە وێنای هەموو گەلە ئەستێرە و سۆلار سیستمەکان ئەکات بە سێــبەرێـــــك بۆ گەلە ئەستێرەکەمان ، وە ئەوەی لەناو گەلەئەستێرەکەمانە وێنای ئەکات بە سێبەرێك بۆ کۆمەڵەی خۆری ئێمە !


http://www.cosmolearning.com/videos/raphael-bousso-the-world-as-a-hologram/

----------------------------------------------------------------------------------------------

بەڵام با بزانین [ هۆلۆگرام ] چیە ؟



هۆلۆگرام : بریتیە لە وێـــنەیەکی لەیزەری خاوەن سێ دووری 3D خۆی ئەنوێنێ لە وێنەیەکی تارمایی .. وە بۆ ئەوەی هۆلۆگرام دروست بکەی بۆ تەنێکی ماددی سەرەتا ئەبێ تیشکی لەیزەر ئاراستەی تەنەکە بکەی ئینجا تیشکدەرێکی تر دێت بۆ ئەوەی ڕووناکی دراوە ببڕێت کە لە تەندارەکەوە هاتووە ئینجا لە پۆینتی intergraded ی هەردوو تیشکەکە وێنەیەك ئەگیرێت وە کاتێك تیشكی لەیزەری سێهەمی ئاراستەی وێنە گیراوەکە ئەکەین ئەوا ڕێك وێنەیەکمان بۆ دروست ئەبێت وەکو تەندارە بنەڕەتیەکەی پێشوو وایە بەڵام وێنەیەکی ڕووناککراوەیە [brightness ] تیشکدەرە و شەیپەکەی 3D و ڕێـك تەریبی تەنداری یەکەمە ، ئەمە وێنەیە هۆلۆگرامە :




بەڵام ئەمە هەموو شتێك نیە ! بەڵکو ئەوەی ئەبـێتە گەورەترین سوپرایزی زانستی بریتیە لەوەی کاتێ هۆلۆگرام دروست ئەکەیت بۆ نموونە هۆلۆگرامی گوڵێك ، ئینجا ئەم وێنە هۆلۆگرامە ئەکەیتە دوو بەشی یەکسان و لەتی ئەکەین ، دوای ئەوە تیشکی لەیزەر ئەخەیتە یەکێك لە دوو نیوەکە ئەوا وێنەیەکی کامل و تەواومان ئەداتێ !!!!!وە ئەگەر دابەشی بکەین بۆ چوار بەش یان هەشت بەش ، وە تەنها یەك بەشی وەربگرین هێشتا ئەو بەشە بچووکە بە تەواوی نیشان ئەدرێت و پارێزگاری بە هەموو زانیاریە هەڵگیراوەکانی ئەکات و تەنها بە ئاراستەکردنی تیشكی لەیزەر هەموو زانیاریەکان ئامادە ئەکات و وێنەکە دروست ئەکات .واتە ئەم تیۆرە پێمان ئەڵێت هەر شتێك لە چواردەورمان دایە لە دەرگا و پەنجەرە و دیوار و ئۆتۆمبێل و جەستەی مرۆڤەکان و مانگ و خۆر و گەردوون و ...هتد هـــــــەموویان پێکهاتوون لە تەنداری 3D ی ڕاستەقینە بەڵام!!!! ~ بەڵام ئەم ماددانەی لە گەردووندا بوونی هەیە هەموویان بریتین لە بەرکەوتەی کۆمەڵێك زانیاری هەڵگیراو لەسەر ڕوێکی زۆر دوور و نەرمی خاوەن دوو دووری واتە 2D ، واتە ئێمە وەکو وێنەیەك واین و لەپشت وێنەکەوە زانیاری هەڵگیراو هەیە و بەناو ڕووی 2D تێپەڕ ئەبێت و لەوی دیوی بە دووریەکی زۆر ئەبیتە 3D کە هۆلۆگرامە و جیهانی ئێمەیە ! کەواتە ئێمە هەموومان هۆلۆگرامین .


بەڵام ئایا کۆمەڵەی خۆر و هەموو گەلەئەستێرەکان و سوپـێـر _ کلاستێرەکان هەموویان کە زانایان سەدان ساڵە توێژینەوەی ئەکەن بە تیلیسکۆبەکانیان بەئامانجیان ئەگرن و زانیاریان لەسەر کۆئەکەنەوە ئایا هەموویان هۆلۆگرامێکی زەبەلاحن ؟؟؟!!واتە تەنها تارماییەکی وەهمی و ئیلـوژنــــن !!؟ ئایا ئەستێرەکان لە بۆشایی ئاسماندا تەنها وەکو گلۆپێکن ؟وەڵام :- لەدوای توێژینەوەیەکی زۆر گەورە و گرینگ و زانستی کەوا 28 ساڵی خەیاند ، زانا { لیونارد سوسکایند } کە بەناوبانگترین زانایە لەسەر ئاستی هەموو جیهاندا لە بواری [ کوانتەم میکانیك ] و دەریای زانیاریە لە فیزیای بــڕ، ئینجا بە گەورەترین سوپرایزی زانستی کۆتایی هێنا بەم توێژینەوەیە و وتی : ئێستا بنەمای هۆلۆگرام سەلمێنرا لە هەموو ئەو تەنانەی لە دەورماندان وەکو گەلەئەستێرەکان .تەنها ئەمە نا ! بەڵکو شەڕی ڕاگەیاند دژی بیرۆکەکانی ستیڤن هاوکینگ ، ئینجا کتابێکی دەرکرد لە ساڵی 2008 بە ناوی (( شەڕی کونە ڕەشەکان ، جەنگی منە لەگەڵ ستیڤن هاوکینگ بۆ ئەوەی جیهان لە ئاسایش بێت لەژێر سایەی کوانتەم میکانيك )) .


ئەو سۆلیوشنەی یان ئەو شیکارەی زانا سوسکایند دۆزیەوە [ بنەمای هۆلۆگرامی ] بوو :





https://en.wikipedia.org/wiki/Holographic_principleبێگومان و بەڕاستی ستیڤن هاوکینگ هەڵەی کردووە لە گۆشەیەکدا ، ئەگینا خەریك بوو هەموو بنەما و پرەنسیپڵەکانی فیزیا هەرەس بێنێت، بنەمای هۆلۆگرام شیکارێکی زۆر وردڕێـژ و سەیری دەرکرد بۆ کێشە و گرتفتەکەی ستیڤن هاوکینگ .ئینجا لە دوای ئەمە ستیڤن هاوکینگ ئیعتیرافی کرد و دانی پـــیـا نا کە هەڵە بووە .ئەوسا لیونارد سوسکایند وتی من بڕوای تەواوم بەوە هێناوە کە  بنەمای هۆلۆگرامی پرەنسیپڵی یاساکانە کە گەردوون بەڕێوە ئەبەن هەروەها وتی ئەو جیهانەی ئێمە تیایدا ئەژین 3D یە و لە جیهانێکی تر لە ڕووی گەردوونەوە هاتووە کە 2D یە و هەمویان وەکو خەیاڵ وان چونکە هۆلۆگرامن ، واتە بەپێی بنەمای هۆلۆگرام من ئەتوانم بەناو جەستەی تۆ تێپەڕ بم و تۆش بەناو دیوارێکدا ! چونکە ئێمە وێنەی تەندارین .لیونارد سوسکایند زانای گەورەی فیزیایە بەڵکو باوکی تیۆرەی [ سوپەر سترینگ ] ــە و مامۆستای فیزیای تیۆریە لە زانکۆی ستانفۆرد ، پێشتر ئاتێست "مولحــید" بوو، هەروەها کتابێکی هەبوو بەناوی [ درۆی دیزاینی زیرەك ] لە ساڵی 2005 دەرچوو ، بەڵام لە دوای توێژینەوە نوێیەکانی ئیعتیرافی کرد بەوەی ئەستەمە و موستەحیلە ئەم گەردوونە بێتە بوون تەنها لە ڕیگای دیزاینەرێکی زیرەکەوە ئەبیت ! زانا سوسکایند ئیلحادی وەلاناوە و ئێستا لایەنگرێکی سەرسەختە لەسەر بنەمای دیزاین و دیزاینەری گەردوون و ئەڵیت : [ بێگومان ئەم گەردوونە خالقێکی هەیە، چونکە ناشی و نابێت و ئەستەمە ئەم گەردوونە هۆلۆگرامیە بەدیبهێــنرێت بەهۆی ئیڤۆڵیوشنی گەردوون یان بیگ بانگ یان ڕێــكەوت بە بێ دیزاین ]


http://www.youtube.com/watch?v=dnuxCZrtxq4


 هەروەها بنەمای هۆلۆگرامی پێمان ئەڵیت هۆش و عەقڵ هەرگیز ماددی نیە ، بەڵکو قەوارەیەکی سەربەخۆیە و جیایە لەگەڵ جەستەی مرۆڤ ، هۆش و ئەندێشە بەهیچ شێوەیەك زیندانی ناکرێت لە نێوان توێی دیوارە ماددیەکان .


پرسیاری ستراتیژی : ئایا هۆش و عەقڵ دوای مردن گەشت ئەکات ؟ وە بۆ کوێ ئەڕوات ؟؟


ئەم بابەتە لە لایەن زانا کارل پرێبرام وروژێنرا کە زانای نێرڤەکانی دەماغی مرۆڤە :


HTTP://EN.WIKIPEDIA.ORG/WIKI/KARL_H._PRIBRAM


ئەم زانایە لە تیۆرەکەی ئەڵێت : هۆش و هەست و عەقڵی مرۆڤ بەهیچ شێوەیەك پەیوەست نیە بە ماددە، بەڵکو لەلایەن هۆلۆگرامەوە کۆنتڕۆل ئەکرێت دوور لە یاساکانی ماددە . وە لەمیانەی هۆلۆگرامی هەست و هۆشەوە [ زانیاری Information ] گەشت ئەکات و ئەگوازرێتەوە بە ساتێکی زۆر خێرا و هیچ کاتێك ناخایەنێت و پەیوەندی ئەکات بە جیهانی هۆش و عەقڵەوە ، کەواتە هۆلۆگرام هەموو خەونێکی مرۆڤ لێك ئەداتەوە و ئەوەی بەخەیاڵ ئێمە گەشتی بۆ ئەکەین هەرچەند دووریش بیت .


http://www.youtube.com/watch?v=hMLVjFrtq6Q


وە ئەگەر بێت و ڤـیڤـێستی دەماغی مرۆڤ بکەین جگە لە چەوری و پڕۆتین شتێکی تر نادۆزینەوە لە پێکهاتەکەی ، وە هەر ئەم پێکهاتانە لە دەوروبەرمان هەیە بەڵام ئەوەی گۆڕاوە تەنها هۆلۆگرامێکی سەرسوڕهێنە .


زانا (R.L. GREGORY) ئەڵێت : ئەبێ خۆمان بەدوو بگرین لەو هەڵە تێگەیشتنەی کە ئەلێت چاوەکانمان وێنەکان دروست ئەکەن لەناو دەماغ ، بوونی وێنەیەك لە مێشکدا پێویستی بە چاوێکی ناوەکی هەیە بۆ بـینــینی .


R.L.GREGORY, EYE AND BRAIN: THE PSYCHOLOGY OF SEEING, OXFORD UNIVERSITY PRESS INC. NEW YORK, 1990, P.9


هەروەها زانا جۆن ئێکلز JOHN ECCLES کە خاوەن خەڵاتی نۆبڵە لە فیسیۆلۆجیای ئۆرگانەکان ، وایئەبیــنێــت کە ئەم جیهانەی ئێمە تاك نیە هەروەکو ماددیەکان بانگەشەی بۆ ئەکەن ! بەڵکو لە سێ جیهان پێك هاتووە :


- جیهانی یەکەم :جیهانی ماددەیە کە ئێمەی لێ پێکهاتووە وەکو جەستە کە بە هەستەکانمان ئەیبینین و هەستی پێ ئەکەین .


- جیهانی دووەم :ئەمەیان جیهانێکی تەواو [ جیاواز ] و [ سەربەخۆ ] یــە لەژێر جیهانی ماددەدا نیە و ملکەچی یاساکانی ماددە ناکات کە ئەمەش جیهانی هۆش و عەقڵ و ژیریە چونکە لێکەوتەی هۆلۆگرامە .


- جیهانی سێهەم : بریتیە لەو دیوارەی کەوا ئەم دوو جیهانە بەیەکەوە ئەبەستێتەوە .


https://en.wikipedia.org/wiki/John_Eccles_%28neurophysiologist



هەروەها زانای بەناوبانگ ئەلبێرت ئاینشتاین دوو دڵ و ڕاڕا بوو لەو دەرەنجامانەی لەسەرەوە باسمان کرد ، ئاینشتاین هەموو ژیانی خۆی بەسەر برد لە توێژینەوەی تەنۆلکەکانی ڕووناکی ، وە ئەوەی دۆزیەوە کە تەنۆلکەکانی ڕووناکی QUANTA OF LIGHT ڕووبەڕووی کۆمەلێك تیۆرەی لەناکاو ئەبێتەوە لەو شۆڕشەی کە تێــڕوانینمان بۆ گەردوون ئەگۆڕیت بۆ هەتا هەتایە ، بۆیە زۆر توند بوو لەسەر تیۆرە نوێیەکە .


ئەلبێرت ئاینشتاین کوانتەم میکانیکی لە یەکێك لە وتارەکانی باس کردووە بۆ هاوڕێــکەی مێشیل بـێسۆ لە دیسێمبەری ساڵی 1925 ، بەم شێوەیە دەربارەی کوانتەم میکانیك دوا : { کۆمەڵێك هاوکێشەن لە لوتکەی سیحری ڕەش }


تەنۆلکەکانی ڕووناکی کۆنتاکت ئەبن لەنێوان خۆیاندا بە خێراییەك زۆر زیاتر لە خێرایی ڕووناکی ، دوای ئەمە چەندان دەرەنجامی نوێ لە لایەن زانایان دەرکەوتن کە ئەمەیان سەلماند و بووە هۆی بازدانێکی گەورە لە کوانتەم میکانیك و هەموو زانایانی توشی شۆك کرد و بە شێتـــی لە قەڵەم دان !زانای دانیمارکی بەناوبانگ نیلز بۆز گەیشتە ئەو دەرەنجامەی لە کوانتەم میکانیك ئەوەی زانا ئاینشتاین لێــی ئەترسا ئێستا سەلمێنرا کەوا پەیوەندیەك یان کۆنتاکتێکی بەهێزی شاراوە و پەنهان هەیە لە نێوان تەنۆلکەکانی ڕووناکی وە ئەمەش خۆی لە خۆیدا ڕێك وەکو سحری ڕەش وایە ! سەرەڕای ئەوەی تەنۆلکەکانی ڕووناکی لە ڕووی ماددیەوە لەیەك جیابوونەتەوە بەڵام ئەم گەیاندن و کۆنتاکتە بوونی هەیە و یەکێکە لە بەرهەمەکانی کوانتەم میکانیك ، بەپێــی کوانتەم میکانیك ئەتۆمەکان نا ئارام و نا جێگیرن کە پێــی ئەلێن [ پۆزیتــڕۆنیۆم ، Positronium ] ئەمەش لە ئەلەکتڕۆن و پۆسیتڕۆن پێك دێت ، { پۆسیتڕۆن بریتیە لە دژە ئەلەکتڕۆن واتە ئەلەکتڕۆنی خاوەن بارگە پۆزەتیڤ } .ئینجا ئەتۆمەکە یەکسەر شوێنەکەی جێدەهێلێت و ئەلەکتڕۆن و پۆسیتڕۆن دیار نامێنن لەسەر شێوەی فۆتۆنەکانی ڕووناکی QUANTAM OF LIGHT و هەر یەکەیان بە ئاراستەی بەرامبەر گەشت ئەکات و لە هەر پێوانەیەکدا ئەوە ئەدۆزینەوە کە فۆتۆنەکان هەمان گۆشەی جەمسەرگیریان هەیە و وەك بڵێــی پەیوەندیەك لە نیوانیاندا هەیە .



- بەڵام ئایا یەك تەنۆلکەی ڕووناکی چۆن ئەتوانێت لە دوو شوێن بێت لە یەك کاتدا ؟ ئایا تەنۆلکەی ڕووناکی چۆن ئەتوانێت هیچ دایمێنشێکی نەبێت ؟ واتە درێژی و پانی و بەرزی نیە !ئایا چۆن گەیاندن و پەیوەندی ساتی ئەنجام ئەدات و خێرایی ڕووناکی ئەبڕێت ؟ ئایا تەنۆلکەکانی ڕووناکی چۆن ئەتوانێت تەنها تەنۆلکە بێت بێ ئەوەی شەپۆڵی هەبێت ؟!!


ئەم دەرەنجامانە ناکرێت و نابێ ڕاست بێت تەنها لەکاتی بوونی هۆلۆگرام ، هۆلۆگرام هەموو ئەم دژیەك بوونانە چارەسەر ئەکات و زانستی فیزیا زیندوو ئەکاتەوە و لە هەموو تەنگژە و کێشەکان ڕزگاری ئەکات ڕووناکی و ئومێدێکی نوێی پێ ئەبەخشێتەوە زانستی فیزیا کەوا زانا ئاینشتاین خەوی پێوە ئەبینی، هۆلۆگرام تەندارێکی لکێنەرە بەو واتایەی کە سێ دوورییەکەی وەهم و فێڵە، کەواتە هۆلۆگرام تەنها پێك هاتووە لە تەنۆلکەکانی ڕووناکی [QUANTA OF LIGHT ] گەیشتینە ئەو ئەنجامەی نابێت بـڕوا و متمانەمان هەبێت بەو زانیاریانەی لە تەنۆلکەکانی ڕووناکیەوە دەرئەچێـت و ئەگاتە تیلیسکۆبەکان و ئامێرە پێوانەییەکانمان لە میانەی چەندان سەدەی ڕابردوو .


بەڵکو ..!! بەڵکو پێویستە بە شێوەیەك سەیری گەلەئەستێرە و تەنەکانی ئاسمان بکەین کە هۆلۆگرامی زەبەلاح و زۆر گەورەن و ڕازانراونەتەوە بۆ ئەوەی ببێتە گەردوونێکی مەزن و جوان و سەرسوڕهێن هەروەکو زانا دەیڤد بۆهم ئەڵێت :


A GIGANTIC AND SPLENDIDLY DETAILED HOLOGRAM


کەواتە تەنۆلکەکانی ڕووناکی تەندار نین واتە شت نین بەڵکو تەنها وێنەی تەندارن یان ئاراستەن یان نَزَعات {Tendency , Or Tendencies } .


- کەواتە هۆلۆگرام گەورەترین کێشەی فیزیای نوێـی چارەسەر کرد، ئەگەر بڕوا بە هۆلۆگرام ناکەیت تەنها بێ دەنگ و هیچ مەڵی !


تەنۆلکەکانی ڕووناکی بە هەموو زانایەك ئەڵیت کە بــروای بە هۆلۆگرام نیە بێ دەنگ و هیچ مەڵی و هیچ پەیوەندیت بەمن نەبێت CHUT UP AND CALCULATE . ئەم دەستەواژەیەش وتەی زانای فیزیای بەناوبانگ [ فاینمان ] ــە کە خاوەن کۆرسەکانی فاینمانە لە کوانتەم میکانیك .



ئێمە هیچ کاتێك ناتوانین لە تەنۆلکەکانی ڕووناکی تێبگەین بە دراوە دژ یەکەکانی مەگەر تەنها بە بنەمای هۆلۆگرامی لێی بڕوانین و لێی تێبگەین کەوا هەموو گەردوونی لەسەر دیزاین کراوە .


زانا دەیڤد بۆهم ئەڵێت : هیچ جێگرەوەیەك نیە جگە لەوەی ئیعتیراف بکەین بە هۆلۆگرام و بڕوای تەواومان پێی هەبێت ئەگینا بە دڵنیاییەوە ئەکەوینە هەڵە و دژیەك بوونێك کە ڕزگار بوونی نیە . هەر بۆیە ڕۆژ دوای ڕۆژ سەرخەرانی بنەمای هۆلۆگرام زیاد ئەبیت لە زانایان لە جیهاندا بەڵکو فیزیا زانە سەردەمیەکان و هاوچەرخەکان هۆلۆگرام ئەبینن وەکو هەڵگرێکی فۆڕماتی تیۆرەی M ، کەواتە هۆلۆگرام ئەتوانێت گرێ کوێرە کۆنەکەی نێوان تیۆرەی M و تیۆرەی ڕێژەیی گشتی بکاتەوە .


ئەمەش لیستی کۆمەڵێك لە زانایانی جیهانی و بەناوبانگی لایەنگری بنەمای هۆلۆگرامە کە زۆربەیان پڕۆفیسۆرن واتە بڕوانامەی PH.D یان هەیە :


 WHITLEY STRIEBER, PH.D.
RUSSELL TARG, PH.D.
WILLIAM A. TILLER, PH.D.
MONTAGUE ULLMAN, M.D.
LYALL WATSON, PH.D.
JOEL L. WHITTON, M.D.PH.D.
FRED ALAN WOLF, PH.D.
RICHARD ZARROKENNETH RING, PH.D.
STANLEY KRIPPNER, PH.DTERRY OLESON, PH.D.
MICHAEL GROSSO, PH.D.
ALAIN ASPECT, PH.D.
BASIL HILEY, PH.D.
RAPHAEL BOUSSO, PH.D.
GERARD'T HOOFT, PH.D.
LEONARD SUSSKIND, PH.D.
CRAIG HOGAN, PH.D.
STANISLAV GROF, PH.D.
HUGO ZUCARELLI, PH.D.
JOHN ECCLES, PH.D.
LYALL WATSON ,PH.D.
DAVID BOHM, PH.DKARL PRIBRAM, PH.D.
BARBARA BRENNAN, M.S.
LARRY DOSSEY, M.D.
BRENDA DUNNE, PH.D.
ELIZABETH W. FENSKE, PH.D.
GORDON GLOBUS, JIM GORDON,
STANISLAV GROF, M.D.
FRANCINE ROWLAND, M.D.
DAVID BOHM,PH.D.
NICK HERBERT,PH.D.
VALERIE HUNT, PH.D.
ROBERT JAHN, PH.D.
RONALD WONG JUE, PH.D.
MARY ORSER, F. DAVID PEAT,PH.D.
ELIZABETH RAUSCHER, PH.D.
BEATRICE RICH, PH.D.
PETER M. ROJCEWICZ,PH.D.
ABNERSHIMONY, PH.D.
BERNIE S. SIEGEL, M.D.
T.M. SRINIVASAN,M.D.
BRENDAN O'REGAN OF THE INSTITUTE OF NOETIC SCIENCESPETER BRUNJES, PH.D.



- پەیامی ئێمە بۆ بێ دینەکان :

 ڕۆژ دوای ڕۆژ ڕووبەری ئایدۆلۆژیای ئێوە بچووك و تەسك ئەبێتەوە لە گۆرەپانی زانستی سەردەمدا بەتایبەت لە کوانتەم میکانیك [ Quantum mechanics ] ، سەرباری ئەمەش ڕۆژ دوای ڕۆژ زیاتر ڕاستیەکان دەرئەکەون و پەڕە پەڕەی ئەو پەردە ڕەشە هەڵئەدرێتەوە لەسەر تەختی سپی ڕاستیە زانستیە شاراوەکان و ئاوەژوو ئەبێتە سەر ئایدۆلۆژیا ئیلحادی و بێ دینیەکان ڕاستەوخۆ گەورەترین گورزی زانستیتان بەر ئەکەوێت یەك دوای یەك تیۆرە ساختەکانتان ئیفلیج ئەکات و زاناکانتان پاشگەز ئەکاتەوە و نزیك ئەبنەوە لەو ڕاستیەی هەزاران ساڵە ئایینە ئاسمانیەکان بانگەشەی بۆ ئەکەن و بۆ ئەم مەبەستەش دەیان و سەدان پێغەمبەر نێـردراون لە لایەن ئەو دیزاینەرەی هەموو گەردوونی دیزاین کردووە بۆ ئەوەی پەیامێك بە ئێمەی مرۆڤایەتی بگەیەنێت و کۆلکەی هاوبەشی هەموو ئاینە ئاسمانیەکان ئەم دێرەی خوارەوەیە :"{ ئەی خەڵکینە تەنها یەك خودا بوونی هەیە و ئەم گەردوونە و ژیان و ئادەمیزادی بەدیهێناوە و توانادارە لەسەر هەموو شتێك و لە دەرەوەی ئەم گەردوونەیە و سەرەتا و کۆتای نیە واتە خودا ئەزەلیە و مەخلوق نیە بەڵکو خالقە، ئەم ژیانە کورتەی دونیا هیچ نیە و زۆر بێ بایەخە بەڵکو هەموو دونیا لای خودا لە باڵی مێشولەیەك بێ نرخ ترە ، لە خودا بترسن و ستەم لەیەكتر مەکەن چونکە هەموومان دوای مردن زیندوو ئەکرێــینەوە و گەڕانەوەی هەموومان بۆ لای خودایە و پاداشت ئەدرێــینەوە بە دۆزەخ و بەهەشت }"هەروەکو ئەبینین خودای باڵادەست لە ڕیگای پێغەمبەرانەوە لە دێر زەمانەوە بەئیــمەی ڕاگەیاندووە ئەم گەردوونە و ئەم ژیانە شتێکی وا بەنرخ و گرینگ نیە تاکو ئێمە هەموو ژیانی خۆمانی بۆ تەرخان بکەین بەڵکو ئێرە وەکو خەوێك وایە لەچاو جیهانی ڕاستەقینەی ئەو دونیا کە بەهەشت و دۆزەخە ، هەورەها پێغەمبەر دروودی خوای لەسەر بێت ئەفەرموێت : { ئەگەر ئەم دونیایە واتە ئەم گەردوونە نرخ و بەهای باڵی یەك مێشوولەی هەبوایە خوای گەورە ڕێگای نەئەدا یەك کافر قومێك ئاو بخواتەوە } ، ئەم فەرموودە پیرۆزە لەم سەردەمەی ئێمەدا واتای خۆت دووبارە ئەکاتەوە کە زانایان لەسەر بنەمای هۆلۆگرامی پێمان ئەڵێن کە ئەم دونیایە هیچ نیە و تەنها وێنەیەکی هۆلۆگرامیە و لە گەردوونێکی ترەوە ئاراستە کراوە و هەمووی وەکو سێبەرێک و وەهمێك وایە، ئەم هۆلۆگرامە وەکو تیشکی لەیزەرە و وێنەی هاوشێوە و هەڵگری تەواوی زانیاری بەرهەمهێنراو خۆی ئەنوێـنێـت، هەروەها خودای گەورە فەرموویەتی : {الله نور السماوات و الارض} واتە : خودای گەورە نور و ڕووناکی ئاسمانەکان و زەویە ، ئەتوانین بڵێــین هەر ئەم نورەی خودا پەیوەندی بە لەیزەری هۆلۆگرامی زەبەلاحــی گەردوونەوە هەیە و هەر بەم نورەی خودای گەورە گەردوونی هۆلۆگرامی زەبەلاح و عملاق بەرهەمهات و بووە هۆی بیگ بانگ Big Bang ، هەروەها خوای گەورە ئەفەرموێت : {و زینا السماء الدنیا بمصابیح }
- بەلاتانەوە سەیر نیە کە ئەم ئایەتە پێش 1440 ساڵ دابەزیوە :


{{ يُدَبِّرُ الْأَمْرَ مِنَ السَّمَاءِ إِلَى الْأَرْضِ ثُمَّ يَعْرُجُ إِلَيْهِ فِي يَوْمٍ كَانَ مِقْدَارُهُ أَلْفَ سَنَةٍ مِمَّا تَعُدُّون }}
واتە : { خودای باڵادەست هەموو کار و فەرمانەکانی بەڕێئەکات لە ئاسمانەوە بۆ زەوی ، لە دواییدا بۆ لای ئەگەڕیتەوە لە یەك ڕۆژدا کە ئەندازەی 1000 ساڵە بە پێوانەی ڕۆژەکانی ئێوە } سبحان الله ...ئەم ئایەتە پیرۆزە کۆمەڵێك ئیعجازی زانستی و دیجیتەڵی و کۆسمۆلۆجی تیایە .


- یەکەم ئیعجاز ئەوەیە ئەم ئایەتە پیرۆزە پێمان ئەڵێت کات ڕێژەییە و گۆڕاوە .


- دووەم ئیعجاز پێمان ئەڵێت ئەکرێت زانیاری خێراتر لە خێرایی ڕووناکی بگوازرێتەوە ، واتە نزیکەی 93,000,000,000,000,000,000 kmزانیاری گەشت ئەکات لە ماوەیەك = 1000 ڕۆژ بە ئەندازەی ڕۆژەکانی ئێمە لەسەر هەسارەی زەوی ! هەر ئەمەیە زانایان ئەمڕۆ باسی ئەکەن و لەسەر پرەنسیپڵی هۆلۆگرام پێمان ئەڵێن ئەکرێت زانیاری زۆر زۆر خێراتر لە خێرایی ڕووناکی بگوازڕێــتەوە واتە تەمەنی گەردوون زۆر کەمترە وەك لەوەی پێشتر هەژمار کرابوو .


- سێهەم ئیعجاز ئەم ئایەتە پیرۆزە خێرایی ڕووناکی دیاری کردووە وەکو ئیعجازێکی ژمارەیی [ لە بابەتی " خێرایی ڕووناکی لە قورئانی پیرۆز " باسی ئەم ئیعجازەم کردووە ] .


سبحان الله .. سبحان الله هەمیشە قوڕئان و زانست ئاوێتەی یەکترن چونکە زانست لێکۆڵێنەوە ئەکات لە کتابی خودای بەدیهێنراو کە گەردوونە قوڕئانیش کتابی خودای خوێنراوە ! ناکرێ و نابێت هیچ جیاوازیەك هەبێت لە نێوان ئەم دوو کتابە چونکە هەردووکیان لە یەك سەرچاوە هاتوون و یەك خالقیان هەیە .


 خودای باڵادەست پێش 1440 ساڵ لەمەوبەر پێمان ڕائەگەیەنێت ئەتوانرێت زانیاری و هەواڵ [ وەحي ] لە ئاسمانەوە بۆ زەوی بگوازرێتەوە و لە زەویەوەش هەمان گوێزەرەوە [ مەلائیکەت کەوا لە نوور و ڕووناکی خەلق کراون ] بچنەوە ئاسمان بۆ لای پەروەردگار ، هەر ئەمەیە زانستی نوێ لە فیزیای کوانتەم میکانیك بە بنەمای هۆلۆگرام بۆی سەلماندین ئەتوانرێت خێرایی ڕووناکی ببڕین و زانیاری زۆر زۆر خێراتر لە خێرایی ڕووناکی گەشت بکات و بگوازرێتەوە . 

خودا لە بنەمای هۆلۆگرامی کوانتەم میکانیک