کۆکە ڕەشە چییە ؟
هۆکاری تووشبوون بە ( کۆکە ڕەشە ) لە ئەنجامی تەشەنە کردنی جۆرە بەکتریایەکە بەناوی ( بۆردێتێلا ) ئەم جۆرە بەکتریایە لە ژێر میکرۆسکۆپدا شێوەیەکی خڕو هێلکەیی هەیە ، گواستنەوەی ئەم بەکتریایە بە دڵۆپێکی بچووکە لەڕێچکەی هەناسەدانی کەسی تووشبوو ، پاش ئەمە بەکتریاکە لە ناو کۆئەندامی کەسی تووشبوو جێگیر دەبێ ، لە نێو ناوچەیەک کە پێی دەوترێ سیلیا کە هاوشێوەی قژی مرۆڤە ، کاری ئەم ناوچەیە لەنێو لەشی مرۆڤدا پاڵاوتنی ئەو هەوایەیە کە دەچێتە ناو لەشی مرۆڤەوە ، ئەم بەکتریایە پاش چوونە ناو ئەم ناوچەیەوە دەست ئەکات بە دەردانی ژەهر و دەبێتە هۆی هەوکردن و تێکدانی پاڵاوتنی هەوا لەناو لەشێ مرۆڤدا ، تێکچوونی ئەم ناوچەی پاڵاوتنەش وا لە کەسە تووشبووەکە دەکات کە بەڕێژەیەکی زیاتر هەستیار بێت بەرامبەر ئەو تەنۆلکانەی لە هەوادا هەن وەک : گەردەکان و دوکەڵ ، زۆربەی تووشبوانی ئەم نەخۆشییە ئەو ساوایانەن کە لە تەمەنی ٦ مانگ یان کەمترن بەهۆی ناسکی و هەستیاری باروودۆخ و کۆئەندامی ناوەوەیان
نیشانەکانی : نیشانەکانی ئەم نەخۆشییە لە نێوان ٥-١٠ ڕۆژدا دەردەکەوێت ، یاخود درێژدەبێتەوە بۆ ٣ هەفتە ، نیشانەکانی بەزۆری دەست پێئەکات بە ئاوی لوت و پژمین و کۆکە یاخود بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی لەش ، بەڵام کۆکە لە مناڵاندا وەک کەسانی گەورە نییە بەڵکو بەشێوازی وەستانی هەناسیەتی ، بەڵام ئەمەش مەرج نییە هەموو کاتێ نیشانەیەکی کۆکە ڕەشە بێ بەڵکو هەنێجار نیشانەیەکە بۆ هەڵامەت
لە قۆناغی دووەمی ئەم نەخۆشییەدا کۆکین لە کەسەکەدا دەگۆڕێ و یەکیەتی لەشێ کەسەکە تێک دەچێت و دەبێتە هۆی ڕشانەوە و شەکەت بوون ، دوای ئەوەی کە کەسی تووشبوو ئەچێتە قۆناغی ڕشناوەوە تووشی ڕشانەوەیەکی سروشتی ئەبێ پاشان ئەم ڕشانەوەیە کار دەکات سەر کاری سییەکان و دەبێتە هۆی تەنگەنەفەسی ، لە قۆناغی چاک بوونەوەدا کۆکەی تووشبوو نزمتر و
لەسەرخۆ ئەبێتەوە بەڵام هەوکردنی ناوچەی هەناسەدان ڕاستەوخۆ لەگەڵ کۆکەی تووشبوو نایەتەوە باری ئاسایی
