بۆنی دەم و هۆکارەکانی و چارەسەرکردنی
بۆنی دەم : ناوە تەندرووستیەکەی Halitosis ، هۆکارەکەی
دەگەڕێتەوە بۆ ددانی لاواز و پیس ، یاخود هەندێ جار پەیوەندی بەهەندێ هۆکاری
دیکەوە هەیە ، لەو هۆکارانەی کە دەبێتە هۆی دروستبوونی بۆنی دەم خواردنی جۆرە
جیاوازەکانی خواردن و چەندین هۆکاری تەندروستی دیکەش .
چۆن ئەو خواردنەی دەیخۆیت
کار دەکاتە سەر هەناسەت ؟
بەشێوەیەکی هەمیشەیی لە دوای خواردنی خواردن ، خواردنەکە
لە ناو دەمەوە ئەچێتە خوارەوە و پاشان خواردن هەزم دەبێت و لەلایەن خوێنەوە
هەڵدەمژرێ ، لە دوای ئەوەی خوێن بەناو سییەکاندا هاتووچۆ دەکات ئەم خواردنە کار
دەکاتە سەر سییەکان و دەبێتە هۆی گۆڕان بۆنی هەناسە و دەمم ، ئەگەر تۆ خواردنێکی
بۆندارت خوارد وەک { سیر و پیاز } ئەوە بەشێوەیەکی تەواوەتی کار دەکات سەر بۆنی
هەناسە و دەمت ، لەکاتی شۆردنی دام و ددانت بۆنەکە بەشێوەیەکی کاتی ئەڕوات بەڵام
ئەگەر وانەکەی ، ئەوا بۆنەکە کۆتایی نایەت تا ئەو کاتەی خواردنەکە بەتەواوەتی لە
لەشت دەرنەچێت .
ئەو هۆکارە لاوازە
لاوەکییانە چین کە دەبنە هۆی بۆنی دەم ؟
شۆردنی ددانەکان هەموو ڕۆژێ هۆکارێکە بۆ نەمانی بۆنی دەم
، بەڵام ئەگەر نەشۆردرا ، ئەوا تەنۆکەکانی خواردنەکە لەناو دەمت دەمێنێتەوە ، و
دەبێتە هۆی دروستکردن و گەشە کردنی بەکتریا لە نێوان ددانەکانت ، و لەسەر پوک و
زمانت ، ئەمەش هۆکارێکی بۆنی دەمە ، بەڵام دژە بەکتریاکان لەکاتی بەکارهێنانیدا
لەناو دەمدا دەبێتە هی ڕزگاربوون لەو بەکتریا گەشەکردووانە .بە شێوەیەکی سەرەکی ، خواردنی خواردنە بۆندارەکان و
مانەوەی پاشماوەی خۆراک هۆکاری بوونی بۆنی ناخۆشی دەمە ئەگەر پاک نەکرێتەوە .هەروەها جگەرەکێشان و بەرهەمە تووتنییەکان هۆکارێکی
دیکەن بۆ بۆنی دەم ، کە دەشبێتە هۆی لە دەستانی توانای تام و چێژی خواردن و لەکە
کردنی پوک .
کام نەخۆشییانە دەبنە
هۆی دروستبوونی بۆنی ناو دەم ؟
ئەگەر بۆنی هەناسە لەناو دەمدا بەردەوام بوو ئەوە تەشەنە
ئەکات و ئەبێتەوە هۆی نەخۆشیەکانی پوک ، نەخۆشیەکانی پوک بەهۆی کەڵەکەبوونی
پارچەکانە لەسەر ددانەکان ، و هەروەها بەکتریاکان هۆکارێکن بۆ دروستبوونی ژەهر کە
ئەمەش دەبێتە هۆی خراپبوونی پووکەکان ، و ئەگەر پوک بەبەردەوامی نەخۆش بێت و
چارەسەری بۆ نەکرێ ئەوە مەترسی لەسەر پوک و شەویلگە دروست دەکات .و هەروەها بۆنی دەم بەهەمان شێوە هۆکارە بۆ نەخۆشییەکانی
ناو دەم و کلۆری ددانەکان .یەکێ لە نەخۆشییەکانی دەم کە پێی دەوترێ { دەمی تەڕ } کە
ناوە پزیشکییەکەی Xerostomia ــەیە هۆکارێکە بۆ بۆنی ناو
دەم و هەناسەی خراپە ، Saliva یەکێکە لەو دەرمانە پزیشکیانەی
کە بۆ چارەسەری ئەم نەخۆشییە بەکاردێت ، کە دەبێتە هۆی بەرهەمهێنانی ترشێک و
شۆردنی ئەو خانە مردووانەی کە لەسەر پووک و زمان و ڕوومەت کەڵەکە بوون ، ئەگەر ئەم
خانانە لانەبران ئەوا شی دەبنەوە و دەبنە هۆی بۆنی دەم ، و هەروەها Xerostomia دەبێتە هۆی زۆر نەخۆشی دیکەش .
و زۆر نەخۆشی دیکەش هەن کە دەبنە هۆی دروستبوونی بۆنی
ناو دەم وەک : نەخۆشی سییەکان و نەخۆشییەکانی جگەر و گورچیلە ، یاخود نەخۆشی
شەکرەی درێژخایەن و ...... هتد .
چۆن ڕێگە لە بۆنی ناو
دەم دەگری ؟
١ - ڕۆژانە بە باشی و بۆماوەی دووجار ددانەکانت بشۆ ، بۆ
لابردنی پاشماوەی خۆراکەکان و پارچەی خۆراکەکان ، بەڵام شۆردنی زمانت لە بیر نەکەی ، فڵچەی ددانەکەت ٢-٣ مانگ بگۆڕە یان
ئەگەر تووشی نەخۆشییەک هاتیت ، لەبیری نەکەی ڕۆژانە یەک جار دەزووی ددان یان
ئینتێردێتێناڵ بەکاربێنە بۆ پاککردنەوەی پاشماوەکان لە نێوان ددانەکانتا ، هەروەها
ئەگەر دژە بەکتریا بەکار دێنێ ئەوا ڕۆژانە دووجار بۆ ناو دەمت بەکاری بهێنە ، و
یاخود ئەگەر دێنسچە یاخود تاقمی ددان بەکاردێنێ ئەوا شەوان لەکاتی خەوتن لایبە و
پێش ئەوەی بەییانی بیکەیتەوە ددانەکانت بیشۆ .
٢ – ساڵانە دوو جار سەردانی پزیشکی ددان بکە ، لەبەر
ئەوەی ئەو بەشێوەیەکی پڕۆفیشناڵانە ئامۆژگاریت دەکات و دەتوانێ پشکنینت بۆ بکات و
هەر کاتێ نەخۆشییەکت هەبێ ئەوا ئەو ڕێگە چارەت بۆ دیاری ئەکات.
٣ – خۆت بە دوور بگرە لە جگەرە کێشان و بەرهەمە
تووتنییەکان ، ئەگەر نەتتوانی ڕێنمای لە پزیشکی ددانەکەت وەربگرە .
٤ – ئاو بەڕێژەیەکی باش بخۆرەوە ، چونکە دەمت بە تەڕی
ئەهێڵێتەوە ، و هەوڵی { جاوینی } بنێشت بدە تاکوو دەمت بەبەردەوامی بجوڵێ بەڵام تا
ئەوکاتەی شەویلگەکانت هیلاک ئەبن دوای ئەوە بنێشتەکە لابە ، و ئەو بنێشت و
بەرهەمانەی بە تامی نەعنان ڕەنگە باشتر بێت بۆ نەمانی بۆنی دەم .
٥ – لیستێک ئامادە بکە بۆ خواردنەکانت ، هەر خواردنێک
زانیت کە بۆنی دەمت پێی زاید ئەکات ، ئەوا پیشانی پزیشکەکەتی بدە تاکو کۆمەڵێ
دەرمانت بۆ پێشبینی بکات تاکوو ڕزگارت بێ لە بۆنی دەم .
لە کۆتاییدا بەهیوای سود و کەڵک وەرگرتن ، بەڵام هەموو
شتێ لێرە باس نەکراوە بۆ زانیاری زیاتر و وەرگرتنی ڕێنمایی سەردانی پزیشکی ددان
بکە .